وەزارەتی بازرگانی،پیشەسازی و مەڵبەن

پێکەوە لکاندنی بەرهەم و بازرگانی و دامەزراندنی وەزارەتی بازرگانی،پیشەسازی و مەڵبەن، دەسپێکردنێکی جەهادی بوو بەرەو گەیشتن بە ئامانجی 20 ساڵەی وڵاتە.

بڕیاری ژیرانەی یەکپارەیی سیاسەترێژی بەرهەم و بازرگانی لە ژێر بەڕێوەبەرایەتیێکی تاک، جگە لە پێکهێنانی بارودۆخێکی باش بۆ کەڵک وەرگرتن لە توانایی نه‌ته‌وایه‌تی، پێکهێنانی هێمنایەتی دەسمایە دانان و پەتەوی لە سیاسەتی بەرهەم و بازرگانی لە رێگای نەهێشتنی ناکۆکی، کەم کردنەوەی کاتی چالاکی و ئیشی دەزگاکان و هاودەنگی سیاسەتەکان بوەتە هۆی بڕیاری خێرا و بەکەڵکتر.

بەشی بازرگانی،پیشەسازی و مەڵبەنی وڵات بە تێپەڕاندنی ئازموونگەلێک وەک قەیرانی ئابووری جیهانی، پاوانکاری ئابووری بێ وێنە و هەروەها بەڕێوەبردنی یاسای تایبەت بە یارمەتیەکان(بەرانبەر بەم یاسا، پارەێک کە لە لایەن حکوومەتەوە بە خەڵک ئەدرێت بۆ کڕینی کەل و پەلێ سەرەکی بنەماڵەکان) بە ئاستێک گەیشت کە توانای تێپەڕاندنی سنووری وڵات و هەبوون لە بازاڕی نێونەتەوەیی هەبێت.


 ئێستا کە بڕیار وایە بەرهەم سەرچاوکەی بازرگانی بێت و بازرگانی هاندەری بەرهەم، دەبێت بە تەوەرە دانیانی بەرهەم، چاودێڕی لە بنکە بەرهەمیەکان، درووست کردنی بار و دۆخی پێویست بۆ بەدیهێنانی بەرهەمی جۆراوجۆر، یەکپارەیی سیاسەترێژی بەرهەم و بازرگانی و ئاسانکاری بازرگانی و تەواو کردنی بنەماکانی بەرهەمی- بازرگانی پێویست، دەرفەتی چوونی بەرهەمەی پێشەسازی و مەڵبەنی وڵات بۆ بازاڕی نێونەتەوەیی و بەردەوامی لەو بازاڕەدا پێکهاورد.

بەم بۆنەوە وەزارەتی بازرگانی،پیشەسازی و مەڵبەن دەێەوێ چوونی بەرهەم بۆ لای ناردەمەنی ئاسان بکات.

بناخەدانان وەزارەتخانەیکی ئازا و بەکەڵک کە بەدیهاتنی تەنیا پێویستی بە سەرمایەی سەرەکی وەزارەتخانەی نوێ واتە کەڵک وەرگرتن لە هێزە بەسوود و پسپۆڕەکان بە لەبەرچاوگرتنی بنەمای هێژامەزنی و هەروەها ئەنازیاری دووبارە بێگۆمان هەنگاوێکی بەکەڵکە بۆسەرکەوتنی کۆماری ئسلامی ئێران.

باش بوونی بارودۆخێکی پیشە(بەرهەمی- بازرگانی)،چاودێڕی تەواو لە پێکهاتی بەرهەمی- بازرگانی لەبەردەست، زۆرکردنی کێبەرکێ و کەم کردنەوەی نرخی بەرهەمی پیشەسازی و مەڵبەن، پشتیوانی لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی بەرهەمە ناردەمەنیەکان لە خاڵە زۆر مۆهیمەکانە کە وەزارەتی بازرگانی،پیشەسازی و مەڵبەن لەبەر چاوی ئەگرێت.


تاریخ انتشار: 1398/12/5